ئاگرکەوتنەوەکانی لە ناوچە ئیلام بەردەوامە و بۆ چەندمین جار ناوچەی دەرەشاری کردە ئامانج

0
482

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان دیسان لێرەوارەکانی کبیرکوه لە مەنتەقەی میمە سەر بە شاری ئیلام بۆ چەندوومین جار ڕەش بۆش کرد.

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۱۰ی پۆشپەری ۱۳۹٥ی هەتاوی بۆ چەندوومین جار ئاگر لە لێرەوارەکانی کبیر کوە لە مەنتەقەی میمەی سەر بە شاری ئیلام بەردراو زیاتر لە ٥هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستاندا سۆتا.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵۆ تێکۆشانی خەڵکی ئەو ناوچە و گوندی تختان کۆژایەوە و هەر وەک سەرجەم جارەکانیتر ناوندە پیوندیدارەکان لە مەسەلەی ئاگرکەوتنەوەکان خۆیان بێدەنگ کرد،خەسارێکی ژینگەی بەر چاو بە ژینگە دارستانەکانی ئەو ناوە کەوت.

که‌بیر کوە دەرەشار و ناوچەی بدرەی سەر بە شاری ئیلام لە ماوە ساڵی رابردوودا چەندین جار لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگرتێبەردراوە و بەشێکی یەکجاری لە دارە بەرووەکان و چەندین جۆر داریتری ئەو ناوچە بە تەواوی لەناو چوون،ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوە یەک مانگی بردوودا ئەمساڵدا بۆ چەندوومین جارە کە ئاگری تێبەردەدرێ و بەرپرسانی ئەو ناوچە هەر جارە و بە بیانوێک جوابی خەڵک دەدەنەوە.

هەر لە پیوندیەدا رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۱ی پۆشپەر ئاگر لە لێرەوارەکانی گوندی نیاز لە ناوچەی لیلاخ بەردراو زیاتر ٥ هکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە کرد بە خەڵۆز،کە بە هەوڵی خەڵکی گوندی نیاز و چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەی لیلاخ ئاگرەکە پێشی پێ گیرا.