ئاگرتێبەردان لە دارستان و سرووشتی کوردستان بەردەوامە

0
636

بەپێی هەوالی ماڵپەری ژینگەوان، دارستان و لەوڕەگەکانی شاخی بەمۆ لە دیوی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاگریان تێبەر درا، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بوونە قۆربانی.

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان، ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەوار و لەوڕگەکانی شاخی بەمۆ لە ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی دەستی پێکرد و هەتا ئێستا درێژەی هەیە.

بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان، تەنیا تیمێکی ٥ کەسی لە ئەندامانی ئاگرکوژێنەوەی ئەنجومەنی ژینگە و ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان هەوڵی کوژاندەوەی ئاگرەکە دەدەن.شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بریتییە لە شوێنی ئەدەوات و کەرەستەی نیزامیی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و بەو هۆیە تەنیا هێزە مڕۆییەکانی گوندی ئەزگڵە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

شایانی باسە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی جیاوازی کوردستان روویداوە، کە برێتین لە شاری پاوە لە ناوچەی دوریسانی، پیرانشار لە نزیک کەشوو هەوا شناسی، شاری مەهاباد لە نزیک رووباری زیویە، پارێزگای کرماشان لە گۆندی سەر ئاسیاو، شاری بانە لە گۆندی وەزنە، شاری مەریوان لە گۆندی کۆمارەلەنگ و دووپلوورە، شاری پیڕانشار لە گردڕەحمەتی، کە لەم ئاگرکەوتنەوانەدا بە سەدان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بە تەواوی لە ناو چووە خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لە بەرانی ئەو ناوچانە کەوتووە.

photo_2016-08-28_00-48-08

photo_2016-08-28_00-48-11

photo_2016-08-28_00-48-14