ئاگر نەیارانی ژینگە کوردستان دەست بەرداری دارستانەکانی گوندی هێروێ لە شاری پاوە نابێت

0
656

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگر دەستبەرداری دارستانەکانی ناوچەی پاوە نابێت و بۆ جاری سێهەم ئاگر لە دارستانەکانی گوندی هێروێ لە ناوچە بەردرا.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە لە گوندی هێروێ لە نێوان جادە نەسوود پاوە بۆ جاری سێهەم ئاگرتێبەردرا و خەسارێکی ژینگەی بەرچاوی بە ژینگە ئەو ناوچە گەیاند.

شایانی باسە دارستانەکانی گوندی هێروێ لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا بۆ جاری سەهەمە ئاگریان تێبەر دەدرێت،بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە لەم سێ جار ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە سەد هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە سۆتاوە،کە تا ئێستا هیچ ناوندێکی حکومەتی رێژەی سۆتاندن و لە ناو چوونی دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی بە رەسمی رانەگەیاندووە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە هێشتا هەر بەردەوامە و هیچ ناوندێکی حکومەتی لەو پیوندیەدا کارێکی ئەو تووی نەکردووە خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچە هەورامان و ژینگەپارێزانی ژیوای پاوە کۆمەڵێ لە ژینگەپارێزانی کامیاران و شارەکانی تری کوردستان خەریکی کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەن.

لە ماوەی رابردوودا دارستانەکانی ناوچەی پاوە زیاتر لە دە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچە روویداو کە بەشێکی بە چاوی بە هۆی مانووری نیرامی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بووە.

گوندی هێروێ سەر شاری پاوە لە نێوان پاوە و نەوسوود هەڵکەوتووەو بە هۆی هەبوونی سرووشتی جوان سەرەنجراکێشی ئەو ناوچە هەبوونی دارستانێکی هەروەها هەبوونی مەرقەدی سۆڵتان ئەسحاق دیمەنێکی جوانی بە سرووشتی ئەو ناوە داوە یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی کوردستان بە ئەژماردێت.