گیلانغەرب: ژینۆساید کردنی ژینگەیی کوردستان درێژەی هەیە

0
988

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، دارستانەکانی گیلانغەرب بە دەست کەمتر خەمی ناوەندەکانی حکومەتەوە دەناڵێنن، سێ ڕۆژە کە کۆژانەوەیان بە خۆیانەوە نەبینیوە.

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱٨ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی سیران بن سەر بە شاری گیلانغەرب بەردرا، کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە و ئاگری دارستانەکانی ناوچە تا ناوچەی حیدەرییە گەشتووە.

یەکێ لە شایەت حاڵانی ئەم روداوە لە پیوندییەدا رایگەیاند، کە ئاگری دارستانەکانی سیران بن سەرلەبەیانی ئەمرۆ دەستی پێ کردووە هەر چەند ژینگەپارێزانی ناوچەکە بە هەمووی هەوڵی خۆیانەوە تێکۆشاون کە ئاگری ناوچەکە رابگرن بەڵام بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست تا ئێستا نەیان توانیوە ئاگری ناوچەکە راگرن، هاوکات ئاگر رووبەرێکی یەکجار بەر چاوی لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

ئەو هاووڵاتیە کورد لە درێژەدا وتێ سەرەرایی چەندین جار پیوندی گرتن بە ناوندەکانی حکومەتەوە هیچ ناوندێکی پیوندیدار لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە ئامادە نەبووە.

هەروەها لە درێژەدا وتی لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی رابردوودا دارستانەکانی ناوچەی سیران بن بە شێوەیەکی دەرندانە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەکرێتە ئامانج هەر ڕۆژە ئاگر لە شوێنێکی ئەم ناوچە بەردەدەن، لە ماوەی ۱۰ڕۆژی رابردوودا ئەمە چوارم حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە ناوچەی سیران بن و هەروەها حیدەرییەیە، کە تا ئێستا بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردووە بە خۆڵەمێش.

هەر لەو پیوندیەدا لە چەند ناوچەتری نیشتمان ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردرا کە بریتین بوون لە، هەورامان دارستانەکانی نزیک گۆندی سلێن، بۆکان دارستانەکانی گۆندی قازلیا، بانە دارستان و لێرەوارەکانی نزیک پادگانی ئەرتەش(بەهۆی مانۆری نیزامی) دارستانەکانی گۆندی ئەوێهەنگ و هەروەها لێرەوارەکانی گۆندی تەختە لە ناوچە ژاوەرووی سنە لە لایەن دژمنانی سرووشتی جوانی کوردستانەوە ئاگریان تێبەردراوە.

ژینگەپارێزان، چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە رێژەی لەو باوەرەدان کە سووتاندنی دارستان و سامانە سرووشتیەکانی کوردستان بە شێوەی ئەنقەست ڕۆژانە لەلایەن دەست پیوندیەکانی حکومەتەوە بە تایبەت هێزەکانی سپای پاسداران بە رێوە دەچێ، پێش بە خەڵک گرتن لە کاتی کۆژانەوەی ئاگرەکان و بێدەنگ بوون لە بەرانبەر ئەم کارەساتە ژینگەییە خۆی سەلێنەری ئەم راستیەیە.

1

3

4