ئەنجومەنی سەوزی چیا، خولی فێرکاریی “سیپا”ـی  لە مەریوان بەڕێوەبرد

0
1439

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژینگەوان، کاریگەی فێریکاریی “سیپا” کە خولێکی ڕاهێنانی یەک  ڕۆژە بوو لە مەریوان بەڕێوە چوو.

ئەو کارگەیە لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیا بە هاوکاریی فەرمانگەی گشتی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە چووە.

“سیپا” ناوی پرۆژەیەکە کە بەمەبەستی ڕاهێنان بۆ کاری هاوبەش و بردنە سەری زانیاری، بەڕێوەچوو.

لەو خلە فێرکارییەدا چۆنیەتیی چاندن فێری ئامادەبووان کراوە.

گرنگیی ئەو خولە دەگەڕێتەوە سەر کاریگەریی چٶنیەتیی چاندن لەسەر ئاو و چاوکانییە ئاوە ژێرزەوییەکانە.

لە ئێستادا ئێران بە گشتی و بەشێک لە کوردستانی خۆرهەڵاتیش، لە قەیرانی بێ ئاویدان.

ویشک بوونی گۆلی ورمێ یەکێک لەو قەیرانانەیە کە بە هۆی بێ بەرنامەیی دەوڵەت و لێدانی ئاوبەندی لەڕادەبەدەر و هەروەها شێوەی کشت و کاڵ و چاندنی نازانستی، بەرەو ویشک بوونی یەکجارەکی دەڕوا.