دووەمین شەهیدی ژینگە/ ئاگری نەیار، هاووڵاتییەکی کردە قوربانی

0
650

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ڕەشید نامداری، شارۆمەندی خەڵکی کووهدەشت ـی بەهۆی سووتانی لەڕادەبەدەر گیانی بەخت کرد.

ئەم شارۆمەندە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ژینگە تووشی سووتان ببوو و پاش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی چڕیی سووتانەکەی، گیانی لەدەست داوە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئاگر لە ژینگە و دارستانەکانی کووهدەشت درا و ئەو ئاگرە پاش سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکەوە کۆنتڕۆڵ کرا بەڵام خەسارێکی هەرەبەرچاو لە ژینگەی زاگرۆس درا.