بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کاولکاریەکانی ناوندەکانی حکومەت لە ناوچەکانی کوردستان درێەی هەیە، دروست کردنی بەنداو لە شاری بانە ژینۆساندی راستوخۆی ژینگە و سرووشتی کوردستانە.
بڕین و له ناوبردنی زیاتر له ٥٠٠ دار بهڕوو له گوندی وەیسەک حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی کاولکاریەکانی خۆیدا دەر حەق بە ژینگەیی زامداری نیشتمان دەستی داوەتە دروست کردنی بەنداو له گوندی “وەیسەک” سەربەشاری بانه، مەترسییەکی جدی بۆ سەر ژینگە دانشتووانی ئەو ناوچە دروست کردووە.
هەواڵنێری ژینگەوان لە بانە لەو بارەوە رایگەیاند کە لە یەکم ڕۆژی دست پێ کردنی ئەم بەنداوە تا ئێستا زیاتر له ٥٠٠دار بهڕوو لەلایەن شیرکەتی پەیمانکاری ئەم بەنداوەوە بڕاوەتەوە .
هەروەها رایگەیاند کە بهشێکی زۆر لهم دارانه تهمهنی چهندین ساڵەیان ههیه و له ناوبردنیان به هیچ شتێکی دیکه قهرهبوو نابێتهوه. ئهم خهسارگهیاندنه به ژینگهی گوندی “وەیسەک” و بڕینهوه سهدان داربهڕوو به دهستی شیرکهتی پهیمانکار نیشان له کهمتهرخهمیی ناوهنده پێوهندییدارهکانه بهرانبهر به ژێرخانی سروشتی و بێشهڵانی کوردستان که ساڵانێکه گرینگی پێنادرێ وهەمووسالێک شاهیدی دروست کردنی بەنداوێەک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانین.
جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوەیەی چەند ساڵی رابردوودا بە دەیان بەنداوی بە دروور لە هەر جۆرە لێکۆلینەوەیەکی زانستی لە کوردستان دروست دەکرێت کە زیانێکی قەرەبوو نەکراوەیان لە ژینگە و سووستی وەڵاتەمان داوە.
دروست کردنی بەنداوەکان نەک لەبواری ژینکەیە بەڵکۆ لە بۆاری ئابۆریشەوە خەسارێکی یەکجار زۆری لە خەڵکی کوردستان داوە، بە هۆی دروست کردنی ئەم بەنداوانە لە کوردستان بە دەیان کۆند بە یەکجار چۆڵ کراوەن.
بەنداوی دایار یەکێ لەو بەنداوەنە بوو کە لەو ماوەی بیست ساڵی رابردوودا لە بۆاری ژینگەیەوە زۆرتەرین زیانی لە جەستەی نیشتمان داوە، بە دەیان ئاسەواری مێژووی ناوچەیی هەوارامانی بە تەواوی لەو ناو برد.
وێنەکان دەدوێن باس لە کارەساتێکی ژینگەیی کەدەکەم کە دەبێ هەر نیشتمان دۆستێکی راستەقیینە لە سەر ئەم کارەساتە ژینگەیە هەڵوێستی بە کردەوەی هەبێت