داڵاهۆ،ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
1040

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە سرووشت، کاولکردنی ژینگەیی کوردستان لە لایەن دژمنانی سرووشتی کوردستانەوە بەردەوامە.

رۆژی چوارشەممە ۱۰ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی داڵاهۆ سەر بە شاری سەرپڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان بەردرا، خەسارێکی بەر چاو بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشت.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لە سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ دەستی پێ کردوە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە دێژەی هەیە و بە وتەی شایەت حاڵان رووبەرێکی بەر چاو لە دارستان و لەوەرگەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە، ژینگەپارێزانی ئەو ناوچە داوای یارمەتییان لە خەڵکی ناوچەکە و ژینگە دۆستانی پارێزگای کرماشان کردووە کە بە هانایی دارستان و ژینگەی ئەو ناوچەوە بچن.

هەر لەو پیوەندیەدا لە شاری پاوە ئاگر لە دارستانەکانی سەردەرە و زەردەبان بەردارا، بە هۆیەوە کۆمەڵێکی بەر چاو خەساری ژینگە بە دارستان و سرووشتی ناوچەکە کەوت.

جیگای ئاماژەیە کە ئاگرتێبەردان لە دارستان و ژینگەیی کوردستان لەلایەن نەیارانی ژینگەیی وەڵاتەوە بەو حاڵەتانە کۆتایی نەهاتوو، لە شاری پیرانشار لە تەپەی گەشتیاری، شاری نەغەدە دارستانەکانی ناوچەی سەرقەڵا، بۆکان لە دارستانەکانی گۆندی کۆنە مەلانەر ئەو شۆێنانە بوون کە بەر تەوژمی ئاگر دژمنانی ژینگەیی کوردستان کەوتن، لەم ئاگرکەوتنەوانەش خەسارێکی قەربوونەکراو بە ژینگەیی گەشت، بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمانی کردە سووتماک.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

photo_2016-09-01_00-15-19

photo_2016-09-01_00-15-22