چالاکی ژینگەپارێزی پیرەوانی ئائینی یاری، هەر یارسانییەیەک بەڕوو دەچێنێت

0
1015
بەڕوو... جامانە...

ژینگەوان: چالاکانی ژینگەپارێزیی پێڕەوی ئایینی یاری، بانگەوازی بەڕێوەبردنی چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزییان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، بانگەوازی چالاکیی ژینگەپارێزیی هەر یارسانێک داربەڕوویەک بڵاوکراوەتەوە.

لەم بانگەوازەدا ئاماژە بەوەدراوە کە هەر هاووڵاتییەکی پێڕەوی ئایینی یاری، داربەڕووەک لە گوڵدانێک بچێنێت.

بەپێی بانگەوازە بڵاکراوەکە، هاووڵاتییانی یارسان بەچاندنی تووی بەڕوو لە گوڵدانێکی پلاستیکی، خۆ بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزی ئامادە دەکەن.

هاووڵاتییانی کوردی یاری ئەم چالاکییە بە مەبەستی نیشاندانی ئاشتی و هەروەها گرینگیی خزمەت بە ژینگەی نیشتمانی دایک بەڕێوەدەبەن.

بەپێی بانگەوازەکە، وردەکاریی ئەم چالاکییە دواتر بڵاو دەبنەوە.