بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکانی کوردستان هەروادرێژەی هەیە و ڕۆژەبەدوای ڕۆژ بەرینتر دەبنەوە.
هەواڵنێرانی ژینگەوان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە باس لە کارەساتە ژینگەییەکان دەکەن.
لەم پێوەندییەدا، ئەمڕۆش کۆمەڵێک لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و زاگرۆس کە ئاگردا سووتان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پاش یەک هەفتە هێشتا ئاگرەکەی مەریوان کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ناوچەی سەردەرەی پاوە، شاخەکانی قەڵاجێی ئیلام، کەمەربەندیی زاغە لە خوڕەماوا و ناوچەی چیکان و منسوری سەر بە شاری گیلانی غەرب لەو شوێنانەن کە ئەمڕو گڕیان تێبەربووە.
لەم ئاگرکەوتنەوانەدا خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی زاگروس گەییشتووە.