بۆ چەندمین جار بە شێوەی هاوکات ئاویەری شاری سنە رەش پۆش کرا

0
1065

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان هەروا بەردەوامن و لە بێدەنگیی حکوومەتدا دارستانەکان دەبن بە خۆڵەمێش.

رۆژی شەممە ۳ی رەزبەی ۲۷۱٦ی کوردی بە شێوەی هاوکات لە چەند لاوە ئاگر لە جەستە زامداری ئاویەری شاری سنە بەردرا.

ئەو شۆێنانە کە ئەمرۆ لەلایەن نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستانەوە ئاگریان تێبەردرا، بریتین لە ئاویەرە گەورە، مەسیری گۆندی نەوەرە، مەسیر مەرەڤزان، هەروەها پشت ۲/۱۹ لە نزیک شارۆچکەی بەهاران بووە.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بۆ چەندمین جارە کە بە شێوەی گۆماناوی ئاگر لە جەستە دارستانەکان ئاویەر بەردەدرێت، کە لەم ئاگرکەوتنەوانە خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە داوە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان، لە شاری سنە رایگەیاند کە لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا تا ئێستا زیاتر لە ۱۰جار ئاگر لە جەستە ئاویەر بەردراوە، بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو پارکە گەشتیارییانە لە ناو بردووە.

پارکی ئاویەر یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی شاری سنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەژمار دێت کە رۆژانە خەڵکانێکی بەر چاو بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بۆ بەسەر بردنی کاتی پشووی هاوینی رووی تێدەکەن.photo_2016-09-24_23-03-13 photo_2016-09-24_23-03-28 photo_2016-09-24_23-03-44 photo_2016-09-24_23-03-58