بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری پیرانشار

0
891

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، گرووپی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیاندا هەڵمەتێکی بەرینی بەڕوو چاندنیان بەرێوە برد.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ۲۷۱٦ی کوردی بیست و یەکەمین هەڵمەتی ڕۆژێک بۆ ژینگە لە ژێر ناوی ” مناڵان خاوەنی ئەمڕۆ و داهاتوون، با ژینگەیەکی تەندروستیان بۆ دابین بکەین ” بە بەشداری خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو شارە و هاوکاری ئیدارەی سەرچاوه سروشتیەکان بەرێوەچوو.

لەو هەڵمەتەدا له ناوچەی کڵاوی نۆکان (پشتی قەبری وسێن) ڕێژەیەکی زۆر بەڕوو و بادام چاندران، ژینگە دۆستانی پیرانشار لەو هەڵمەتەدا وەک داوایەک لە خەڵکی ژینگە دۆستی کوردستان دەڵێن کە “ئێوەش بە ناشتنی بەڕوویەک ، هەنگاوێک بەرەو سەوزترکردنی نیشتمان هەڵێنن” .

گرووپی ژینگە پارێزانی پیرانشار لە ماوەی رابردوودا چەندین هەڵمەتی هاوشێووەیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان نیشتمان بەرێوە بردووە.

photo_2016-11-25_00-18-19

photo_2016-11-25_00-18-16

photo_2016-11-25_00-18-07