بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری بۆکان

0
883

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، گرووپی ژینگرپارێزی وەڵات لە شاری بۆکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی گرووپی ژینگەپارێزی وەڵات بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە لە هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەدا سەرجەم رێگایی کۆسە تابەردە زەردیان لە زبڵ و پاشماوەکانی پاک کردەوە.

ئەم چالاکیە بەمەبەستی ئامادە کردنی ڕێگای کۆسە تابەردەزەرد بەڕێوەچوو،کە سبەینێ هەینی ٢١ی خەزەڵوەر لە شاری بۆکان گرووپی ژینگەپارێزی وەڵات میواندای خەڵکی ئەو ناوچە چالاکانی ژینگەپارێزی،مەدەنی، شاخەوانانی کورد بۆ بەرز راگرتنی ساڵیادی شاخەوانی کورد موقبل هۆنەرپەژوو دەکات.

جێگایی ئاماژەیە کە لەم چالاکییەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە منداڵان هەروەها ژنانی ئەو ناوچە بشداری بەرچالاکانەیان کردە بوو.

گرووپی ژینگەپارێزی وەڵات لە ماوەی رابردوودا چەند هەڵمەتی هاوشێوەی لە شاری بۆکان و دەروبەری بەرێوە بردووە یەکێ لە گرووپە ژینگەیە چالاکەکانی شاری بۆکانە کە ڕۆژانە لە پیوەندی لەگەڵ دۆخی نالەباری ژینگە کوردستان پەرە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات.

photo_2016-11-10_19-08-50 photo_2016-11-10_19-09-08 photo_2016-11-10_19-08-39photo_2016-11-10_19-12-55