بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری مەهاباد

0
804

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی شاخەوانانی شاری مەهاباد بە بوونەی حەوتووی(تربیت بدنی) بە هاوکاری کۆمەڵیک لە رێکخراوەکانی شاری مەهاباد هەروەها کۆمەڵیک خەلکی خۆرسکی ئەو شارە هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزی بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٣٠ رەبەری ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی شاخەوانانی شاری مەهاباد بۆ بەرز راگرتنی حەوتووی (تربیت بدنی) هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی لە دەوروبەری سەدی مەهاباد بەرێوە برد.

لەم چالاکیەدا کە پێشتر لەلایەن ئەنجۆمەنی شاخەوانانی شاری مەهاباد ئەگادار کرابوونەوە سەرجەم رێکخراوە ژینگەپارێزیەکانی ئەو شارە لەم چالاکییەدا بەشداری بەرچاویان کردە بوو. ئەم چالاکییە کە لە کاتژمێر ٨ سەرلە بەیانی دەستی پێکرد لە کاتژمێر٢ دونیوەرۆ کۆتایی پێهات.

ئەنجۆمەنی سەوز بیران، ئەنجۆمەنی ژیانەوە ژینگە، ئەنجۆمەنی زایەڵە، کۆمەڵەی سەوزی زاکڕۆس، هەروەها کۆمەڵێکی بەچاو لە ئەندامانی زانکۆیی علمی کاربەری، هەروەها کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە وەرزشیەکانی، هەروەها کۆمەڵێکی بەر چاو لە خەڵکی ئەو شارە بەشدارییان لەم هەڵمەتە ژینگەپارێزیە کردە بوو.

جێگایی ئاماژەیە کە لە ماوە رابردوودا لەلایەن ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی شاری مەهابادەوە هەڵمەتی هاوشێوە بەرێوە جوو بوو.

photo_2016-10-21_23-07-05photo_2016-10-21_23-06-54photo_2016-10-21_23-07-10photo_2016-10-21_23-06-41photo_2016-10-21_23-06-50