لاوانی شاری پاوە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد

0
741

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەری ژینگەوان، پەرەپێدان بە کۆلتووری ژینگەپارێزی لە کوردستان بەردەوامە، خەڵکی ژینگە دۆستی شاری پاوە هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد.

هەواڵنێری ژینگەوان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕیکەوتی۲٥ گەلاوێژی 2716ی کوردی لە شاری پاوە لاوان و خەڵکی ژینگەپارێزی شاری پاوە لە هەڵمەتێکی خۆبەخشدا سەرجەم ناوچەی گەشتیاری سەردەرەیان لە زبڵوو خاشاک پاک کردوە.

شایانی باسە خەڵکی ژینگە پارێزی ناوچە هەورامان بە تایبەت ناوچەی پاوە لە ماوەی رابردوودا چەندین هەڵمەتی خۆرسکیان لە پێناو پاراستنی ژینگەیی نیشتمان بە رێوە بردووە، لە ماوەی رابردوودا کە ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان بە شێوەیەکی بەر چاو لەلایەن نەیارانی ژینگەیی کوردستانەوە زیادی کردووە خەڵکی ئەو ناوچە بە کردەوە، سەرەرای کەمتەرین ئمکاناتی ئاگر کۆژێنەوە، بشداریان کردووە

جێگای ئاماژیە کە پاراستنی ژینگە پاراستنی ژیانە ، دروشمێک بوو کە لەژێر ئەو ناوەدا ئەو چالاکییە بەڕێوەچوو.

photo_2016-08-15_22-05-21

photo_2016-08-15_22-05-18

photo_2016-08-15_22-05-13