گیلانغەرب، ئاگرتێبەردانی سرووشتی نیشتمان درێژەی هەیە

0
948

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستان و سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان درێژەی هەیە، سەرەرایی تێپەر بوونی زیاتر لە یەک مانگ لە وەرزی پائیز هێشتا ئاگری دارستانەکانی نیشتمان هەر دەگەشێتەوە.

ڕۆژی هەینی ٣٠ی رەزبەی ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی قەڵاجێ لە نێوان شاری گیلانغەرب شاری شائاوا بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەربوو نەکراوی لە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچەکە دا، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش.

هەر لەو پیوەندیەدا لە رێکەوتی ١ی خەزەڵوەر بە شێوەی هاوکات ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی ناودار هەروەها دارستانەکانی گۆندی چلە سەر بە شاری گیلانغەرب بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوانیشە کە چەند کاتژمێری خایاند زیانێکی یەکجار زۆری لە دارستانەکانی ناودار بە تایبەتی دا، کە لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەوە کۆنتڕڵ کرا.

تێپەر بوونی زیاتر لە یەک مانگ لە وەرزی پائیز هێشتا ئاگرتێبەردان و لە ناو بردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە هەر درێژەی هەیە، ژینگەپارێزانی کوردستان هۆکاری سەرجەم ئەم ئاگرکەوتنەوانە لە کەمتر خەمی ناوەندەکانی حکومەت دەبینن