ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی نیشتمان درێژەی هەیە

0
1593

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سەرەرایی تێپەر بوونی دوو مانگ لە وەرزی پائیز و بارینی باران لە بەشێکی زۆر لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان هێشتا دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان ڕۆژانە لە کەمتەر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا دەسووتێن.

ڕۆژی پێج شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی مووسک سەر بە شاری مەریوان بەردرا. لەم ئاکرتێبەردانە کە چەندین کەتژمێری خایاند خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سررشت و گیان لەبەرانی ئەو ناوچەدا و چەند هێکتار دارستانەکانی ئەو شۆێنە بەتابەت باغی یەکێ لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاون.

هەر لەو پیوندیەدا هەر شاری مەریوان دۆێنی ٢٦ی خەزەڵوەری بۆ جار پێنمجەم ئاگر دەروبەری زرێبار بەردرا.

هەر چەند ماوە جارێک لەلایەن بەرپرسانی شاری مەریوانەوە ئاگر لە زەلەکانی زرێبار بەردەدرێت کە بووەتە هۆکاری پێس کردنی ئاوی زرێبار بەگشتی هەروەها لە ناو چوونی دەیان بالندە ئاژڵ کە لە زرێبار دەروبەری ژیان دەکەن.

دارستانەکانی گۆندی ئەسکۆڵ هەروەها دارستانەکانی ناوچەی بەرقەروو لە مەریوان، لیرەوارو دارستانەکانی نزیک گۆندی ساوان لە شاری بانە، لێرەوارەکانی پشت گۆندی بەلەزێن لە روانسەر لەو ناوچانە بوون لە دۆێنێ ٢٦ی خەزەڵوەر لەلایەن دژمنانی سرووشتی کوردستانەوە کرانە ئامانج و بە دەیان هێکتار لە سامانە سرووشتیەکانی ئەم وەڵاتەیان کرد بە خۆڵەمێش.

photo_2016-11-17_22-14-22

 photo_2016-11-17_22-14-28

photo_2016-11-17_22-14-33