ئاگرتێبەردان لە سرووشتی نیشتمان درێژەی هەیە

0
921

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندن بە بیابان کردنی سرووشتی نیشتمان لەلایەن نەیارانی سرووشتی وەڵاتەوە درێژەی هەیە، لە هێندێ لە ناوچەکانی کوردستان باران ئاگری دارستانەکان دەکۆژێنێتەوە.

ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە لێرەوارەکانی نێوان گۆندی سەرهوویە و گۆندی هەڵووژان لە ناوچەی هەورامان بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە ١٠ کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە سرووشت و گیان لەبەرانی ئەو ناوچەدا، زیاتر لە ١٥ هێکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی کردە خۆڵمێش.

هەر لەو پیوندیەدا ئاگر بەردرایە داستانەکانی گۆندی”کندەر”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەم ئاگرتێبەردانە بە عەنقەستە کە بە وتەی شایەت حاڵان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە دارستانەکانی ئە شۆێنە بەردراوە کۆمەڵێکی بەرچاو خەساری ژینگەیی بەر سرووشتی ناوچەکە کەتووە، زیانێکی یەکجار زۆر بەب باغی هاووڵاتیانی ئەو گۆند کەوتووە.

پڕۆژەی سووتاندن ئاگرتێبەردان کە دارستانەکانی کوردستان بە کۆتایی هاتنی بەرف بارانەکانی وەرزی بەهار لەلایەن نەیارانی سرووشتی جوانی نیشتمانەوەی دەست پێدەکات تا دەست پێکی دووبارەی بەرف بارانەکان درێژەی هەیە.

لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٥٠ حاڵەتی ئاگرکەتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رووداوە، کە بە وتەی زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان هۆی سەرەکی زۆربەی ئاگەکەوتنەوەکان کەمتەر خەمی ناوندەکانی حکومەتە.

fb_img_1470140343353

fb_img_1470140345434

fb_img_1470140348113