هەورامان/ئاگرتێبەردان لە لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
1090

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،لێرەوارەکانی ناوچەی هورامان لە نزیک بنداوی داریان سەرەرای ئەوەی کە بەشکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچە کەوتوونە ژێر ئاوی بنداوی داریان ئەمرو لەلایەن نەیارانی ژینگە کوردستانەوە ئاگریان تێبەردرا.

️رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٦ی جۆزەردان ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین لەلایەن نەیارانی ژینگە کوردستانەوە بەردرایە لێرەوارەکانی نزیک بنداوی داریان،ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەهۆی بنداوی داریانەوە کەوتوونەتە ژێر ئاو.

بە وتەی یەکێ لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچە رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکان ئەو ناوچە سۆتاوە و سەرەرای ئەوەی ئکە ئاگرکەوتنەوەکە زیادر لە سێ ساعت درێژەی کێشا هیچ ناوندێکی پیوندیدار هەوڵیان بۆ کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکە نەداوە.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵی ئەنجۆمەنی ژیواری شاری پاوە و خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە کۆژاندیانەوە.

هەر لەو پیوندیەدا سەر لە بەیانی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٥ی جۆزەردان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژینگە لە شاری مەریوان ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی سێف بەردرا کە بووەهۆی لە ناوچوونی رووبەرێکی زۆر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە.