گیلانغەرب، مەریوان، بە خۆڵەمێش کردنی دارستانەکانی نیشتمان درێژەی هەیە

0
942

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ناو بردن کاول کردنی دارستان و سامانە سرووشتیەکانی کوردستان لەلایەن دژبەرانی سرووشتی کوردستانەوە درێژەی هەیە، سەرەرایی تێپەر بوونی زیاتر لە یەک مانگ لە وەرزی پائیز ڕۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەکاتە خۆڵەمێش.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەڵارێزانی٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان لە گۆندی باڵک گۆندی کانی دینار بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێریکی خایان زیانێکی یەکجار زۆر بەر سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت بە چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش.

جێگایی ئاماژەیە کەئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچەکە ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا کە لە سەرەتایی ئەم ئاگرکەوتنە تا کۆتایی لە شوێنە حازر بوون کۆنتڕٶڵ کراوە.

هەر لەو پیوەندیەدا لە شاری گیلانغەرب ئاگر کە دارستانەکانی پیکۆڵە لە ناوچەی حیدەرییە بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەربوو نەکراوی لە ژینگە گیان لە بەرانی ناوچەکەدا زیاتر لە ٥ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەیی کۆلکی بە تەواوی لە ناو برد، لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی حیدەرییە روویداوە.