کۆساڵان لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان

0
770

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندن و کاولکردنی ژینگەیی کوردستان درێژەی هەیە، بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی شاخی کۆساڵان بەردرا.

ڕۆژی سێ شەممە ۲۰ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی شاخی کۆساڵان لە ناوچەی هەورامان بۆ چەندمین جار ئاگریان تێبەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە ژینگە و گیان لە بەرانی ناوچەدا، چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچە بە تایبەت گۆندی ژریژە هەروەها ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەو پیوندیەدا لە پارێزگای لۆڕستان ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی کنگەر سەر بە شاری خۆرەم ئاوا بەردرا کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەو هەواڵە درێژەی هەیە.

بە وتەی شایەت حاڵان ئاگر رووبەرێکی بەر چاو لە ناوچەکەی گرتووەتەوە چالاکان و ژینگەپارێزانی ناوچەکە داوایی یارمەتییان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە کە بە هانایی سرووشتی نیشتمانەوە بچن.

ژینگەپارێزان، چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە رێژەی لەو باوەرەدان کە سووتاندنی دارستان و سامانە سرووشتیەکانی کوردستان بە شێوەی ئەنقەست ڕۆژانە لەلایەن دەست پیوندیەکانی حکومەتەوە بە تایبەت هێزەکانی سپای پاسداران بە رێوە دەچێ، پێش بە خەڵک گرتن لە کاتی کۆژانەوەی ئاگرەکان و بێدەنگ بوون لە بەرانبەر ئەم کارەساتە ژینگەییە خۆی سەلێنەری ئەم راستیەیە.