ئاگری دارستانەکانی کوردستان هەروا بەردەوامە

0
662

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگری بەردراو لە ژینگەی کوردستان لە شاری بانه پاش سێ ڕۆژ هەروا دەگەشێتەوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 19ی گەلاوێژ، پاش 3 ڕۆژ هەروا ئاگرێک کە لە دارستانەکانی گوندی سیچان و قایبەرد لە بانە بەردرابوو درێژەی هەیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێژەی خەساری بەرکەوتوو بە ژینگەی نیشتمان زیاتر لە 50 هێکتار دەخەڵمێنرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە ئاکامی ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردوستان لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە لە شاری بۆکان لە ڕۆژی سێشەممەدا زیاتر لە 20 هێکتار لە گەنمیی وەرزێڕانی گوندی (دا شاغل) لە ئاگردا سووتا.

هەروەها و هەر ئەمڕۆ، لە نزیک بەنداوی گاڕان لە گوندەکانی حەسەن ئاوڵە، کانی کوزەڵە و گمارەلەنگ سەر بە مەریوانیش ئاگر لەژینگەی زامداری نیشتمان بەردراوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتبوو.

دوێکەش لە شارەکانی پاوە، ڕوانسەر، سنە، بانە، مەریوان و بەشێکی دیکە لە ناوچەکانی کوردستان ئاگر لە ژینگە بەردرابوو.