ئاگری دارستانەکانی پاوە کۆژانەوەی نییە

0
665

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،لە ماوەی یەک حەتووی رابردوودا بۆ چەندۆمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی پاوە بەردەدرێت و رۆژانە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە دەسۆتێنرێت.

رۆژی هەینی رێکەوتی۲٥ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی،بۆ چەندۆمین جار ئاگر لە دارستانەکانی جادەی نێوان گوندی هێروێ و پاوە روودا،کە رووبەرێکی یەکجاری لە دارستانەکانی ئەو ناوەیەی گرتەوەتەوە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو شۆێنە بەردەوامە.

شایانی باسە کە ئەو ئاگرکەوتنەوە رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەی گرتووەتەوە و لە شارەکانی پاوە و کامیاران …خەڵکی ژینگەپارێز بە هانای ئاگرەکەوە رووشتوون.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە لە ماوەی رابردوودا ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو ناوچە خەڵکی ناوە هەورامانی نیگەران کردووە کە تا ئێستا ناوندەکانی سەر بە حکومەت هیچ کارێکی ئەو توویان زۆ بەرگری لە ئاگرکەوتنەوەکان نەکردووە.

لە ماوەی یەک حەتووی رابردوودا لە لایەن هێزەکانی سەر بە سای پاستدارانی ئێرانەوە چند رۆژی بەردەوام تۆپبارانی شاخی شاهۆ لە ناوچە کراوە و کە بووەتە هۆی سۆتاندنی دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان لە ناوچەی مەریوان گوندی چۆڕێ ئاگر لە دارستانەکانی ئەو گوندە بەدراو خەسارێکی ژینگەی بەر چاوی بە دارستانەکان و سرووشتی ئەو ناوچە گەیاند، کە لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو گوندە ئاگرەکەکۆژایەوە.