ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان رۆژانە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان دەکاتە خۆڵەمێش

0
1062

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، رۆژانە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان لە لایەن نەیارانی ژینگەیی کوردستانەوە ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەدرێت تەنیا خەڵکی ژینگە دۆستی کوردستانە کە بە کەمتەرین ئمکاناتەوە بەبێ چاوەروانی تەنانەت دەست خۆشییەک بەرنگاری ئاگری دارستانەکانی نیشتمان دەبێتەوە.

رۆژی یەکشەممە ۲٤ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی لە درێژەی ئاگرتێبەردان و کاولکاریە سیستماتیکەکانی دژمنانی سرووشتی کوردستان، ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی بۆیەنی سەروو سەر بە شاری بانە بەردرا، خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بەر دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەکە کەوت.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند زیاتر لە ۷هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کرد بە خۆڵەمێش.

لە درێژەی ئاگرتێبەردانەکانی سرووشتی کوردستان لە لە شاری بانە ئاگر لە دارستانەکانی پشت گۆندی چیچۆڕان بەردرا، کۆمەڵێکی بەر چاو لە باشتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە سووتماک.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە هۆ تێکۆشای خەڵکی بانە و ڕۆڵەکانی ئەنجۆمەنی پاژین لە پاژێری بانە کۆنتڕۆڵ کراوە.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردانەکان و کاولکاریەکانی نەیارانی سرووشتی کوردستان ئاگر لە دارستانەکانی پارکی کێوە رەش لە شاری بۆکان بەردرا، بە وتەی چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە خەسارێکی یەکجار زۆر بە ناوچەکە کەوتووە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لەو پیوندیەدا رایگەیاند کە لە ئاکامی ئەم ئاگرکەوتنەوە لە سەدا هەشتای ئەم شۆێنە گەشتیاریە بە تەواوی سووتاوە بە دەیان بن دار لەم ئاگرکەوتنەوەدا بوونەتە خۆڵەمێش.

1

2

3