کەورکێوی ئیلام ئاگری تێبەردرا

0
809

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە درێژەی ئاگرتێبەردانی ژینگەی زاگرۆس لەلایەن سوپای پاسداران و دەست و پێوەندییەکانییەوە، ئاگر لە ژینگەی ناوچەیەکی ئیلام بەردرا.

هەواڵی گەیشتوو باس لەوەدەکات کە ژینگەی کەموێنەی کەورکێو (کەبیرکووهــ ) لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەردراوە.

ئەم ناوچەیە خاوەنی ژینگەیەکی نایاب و دستلێنەدراوە کە بەدەیان جۆرە گیانلەبەری کەمبووەوە ژیانی تێدا دەکەن.

کۆمیتەی پێشگیری لە پەرەسەندنی ئاگری زاگرۆس داوای لە هاووڵوتییانی کورد کردووە کە بە مەبەستی کۆنترۆڵی ئاگرەکە خۆیان بگەیننە کەورکێو و پێوەست بە ڕیزی وڵاتپارێزانەوە بن.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە درێژەی ڕەوتی ئاگرتێبەتدانەکانی ژینگەی زامداری نیشتمان، لێڕەوارەکانی شێخان سەر بە شاری پاوە، دیسانەوە بوو بە ئامانجی گڕی نەیار.

ئەم ئاگرکەوتنەوە هەنووکەش بەردەوامە و وڵاتپارێزان خۆیان گەیاندووەتە شوێنەکە و لەهەوڵی ئەوەدان کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هەروەها خەڵکی گوندی بەرخۆر لە کووهدەشت، بەشێوەی خۆڕسک و بەبێ یارمەتیی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت، ئاگرکەوتنەوەکەی ئەو ناوچەیەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

هەر لەو پێوەندییەدا و ئەمڕۆ، بە پێی هەواڵی کومیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجومەنی سەوزی چیا، بۆ جاری دووهەم دارستانەکانی مێرگە درێژ و قوڵ قوڵەیان ئاگر تێ بەرداوە.