ئاگر لە جەستە قەڵای مێژوویی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەر بەردرا

0
825

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە جەستە نیشتمان لە پارێزگای کرماشان درێرەی هەیە و رۆژانە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بە شێوەی کۆماناوی دەکەونە بەر شەپۆلی ئاگری نەیارانی سرووشت وەڵات.

رۆژی یەکشەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی دەوورووبەری قەڵای مێژووی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان بەردرا، کۆمەڵێکی بەر چاو خەساری ژینگەیی بە سرووشت گیان لەبەرانی ئەو شۆێنە کەوت.

قەڵای مێژووی ئاناهیتا یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای کرماشان و شاری کەنگاوەر بە ئەژمار دێت و دوای تەختی جەمشید دووهەم قەڵای بەدرییە، ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە کوردستان و ئێران رووی لێدەکەن.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری گیلانغەرب ئاگر لە ناوچە ملینە و حیدەریە بەردرا، رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانە و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خەڵووز، خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت، شایانی باسە لە ماوەی دە رۆژی ابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەیە کە لە ناوچە ملینە و حیدەرییە روودەدات.

ئاگرتێبەردانە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان لە رۆژی ۱۷ی گەلاوێژ بەو حاڵەتانە کۆتایی نەهاتوو، لە پارێزگای لۆرستان ئاگر لە ناوچەی( مله شبانان دوره چگنی) بەردرا، زەرەروو زیانێکی بەر چاو بەر سرووشت گیان لەبەرانی ئەو ناوچە کەوت.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە چەندین کاتژمێر درێژەی خایاند، کە بە هەوڵوو تێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە کۆاژییەوە.

2

3

4