329ـمین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان لە سنە تۆمار کرا

0
532

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی گەلاوێژ، ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان درێژەی هەبوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوان لە شاری سنەوە ڕایگەیاند کە ژینگەی گوندی قوڵیان سەر بە شاری سنە ئیمڕۆ ئاگری تێبەردراوە.

ناوبراو لە زاری هاوڵاتییانی ئەو گوندەوە باسی لە خەساری بەرچاوی ژینگە لەو ئاگرتێبەردانە کرد و ڕاشیگەیاند کە ناوەندە حکوومەتییەکان هاوکارییان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نەکردووە.

ئامارەکانی ژینگەوان دەڵێن کە ئەمە 329ــمین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ژینگەی کوردستان بووە لە ماوەی 70 ڕۆژی ڕابردوودا.

هەر لەم پێوەندییەدا شایانی باسە کە 328ـمین حاڵەتی ئاگرتێبەردانی ژینگەی نیشتمان لە ناوچەی سەبدڵوو لە شاری بانە تۆمار کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە حکوومەتی تاران میدیاکانی هیچ پەرچەکردارێکیان لەخۆ نیشان نەداوە و وەکوو هەمیشە کەمتەرخەمن.

---

13633334_268177246907998_1360922358_o