گیلانغەرب، پاوە، بە هاتنی بەفر و بارانەکانی زستانیش ئاگری دارستانەکانی نیشتمان کۆتایی پێ نەهات

0
1056

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بە هاتنی وەرزی زستان و هاتنی بەفر و بارانەکانیش کۆتایی پێ نەهات، سەرەرایی ئەوە کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەفر باریوە، هەر رۆژە و ئاگر لە ناوچەیەک لە دارستانەکانی خۆرهەڵات بەردەدرێت.

رۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگری نەیارانی ژینگە نیشتمان لە ناوچەی” دەرە سەی” سەر بە شاری کیلانغەربی گرتەوە.

لەم ئاگرکەتنەوەدا کە زیاتر لە ٢ کاتژمێرت خایاند کۆمەڵێکی بەرچاو زیانی بە سرووشتی ناوچەکە و گیان لەبەرانی ئەو ناوچەکە گەیاند، کە لایەن ژینە دۆستانی ئەو ناوچەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری پاوە ئاگر لە دارستانەکانی نزیک گۆندی نەجار بەردرا، کە بووە هۆی سوتاندنی چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە، کە لە لایەن ژینەپارێزای ژیوای لە شاری پاوە کۆنتڕۆڵ کرا.

لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا بە دەیان حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە پاوە رووداوە، کە لە کەمتەر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا ڕۆژ لە دواویی ڕۆژ شاهێدی لە ناو چوونی سامانە سرووشتیەکانی ئەو ناوچە بووین.

photo_2016-12-24_19-48-55

photo_2016-12-24_19-49-02

photo_2016-12-24_19-49-07

photo_2016-12-24_19-49-13

photo_2016-12-24_19-49-19

photo_2016-12-24_19-49-28