کۆشتنی پلینگێکی دەگمەن لە شاری ئیلام

0
793

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆشتنی ئاژەڵان بە تایبەت پلینگەکان لە پارێزگای کرماشان درێژەی هەیە، پلینگێکیتری دەگمەن لە شاری ئیلام لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کۆژرا.

یەکێ لە هاوڵاتیانی شاری ئەیوان بە ژینگەوانی راگەیاند، ئەم پلینگە لە شاخەکانی ناوچەی “سیاهکل”ی لە سەر بە شاری ئیلام کۆژراوە.

بەپێی هەواڵێک کە بە ژینگەوان گەشتووە لە سەرتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە پێنجەمین حاڵەتی کۆشتنی پلینگەکانە لە شاری ئەیوان.

ئەو هاوەڵاتیە کوردە لە پیوندی لەگەڵ کۆشتنی ئاژەڵان بە تایبەت پلینگەکان لەو ناوچە رایگەیاند کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو کەسانە کە لەم ناوچە پلینگەکان دەکۆژن کەسانی سەر بە سپای پاسدارانن، زۆر جاریش بە ئاشکر ئەو کارە لە بەرچاوی خەڵکەوە دەکەن.

15965852_1403675346343991_6352150798781853075_n