کۆشتنی دەیان باڵندە لە گۆلی کانی بەرازانی مەهاباد

0
799

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوندی ژینگەوان، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا کە هەواڵی راو کردنی دەیان قاز لە تاڵاوی کانی بەرازان لە توورە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووە، ناەوندی ژینگەوان بۆ بەدوادا چوونی ئەم هەواڵە لەگەڵ چەن کەس لە شایەت حاڵانی ئەو رووداوە پیوندی کردووە، کە شایەتحاڵان راوکەرانی باڵندەکانی ئەو تاڵاوە بەرپرسانی حکومەت ناو دەبن.

چەن ڕۆژ پێش کە هەواڵی کۆشتنی دەیان قاز و باڵندەیتر لە تاڵاوی کانی بەرازان لەلایەن ماڵپەرەکانی هاژە و مۆکریانەوە بڵاو کرایەوە، نارەزایەتی ژینگەپارێزانی مەهاباد کوردستان بە هۆی بەرێوە بردنی ئەم جەنایەتە لێکەوەوە.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە دوای دوو ڕۆژ ئەو هەواڵە لەلایەن “حسینی”سەرۆکی ناوندی ژینگەی مەهاباد لە وتووێژێکدا لە ماڵپەری کورد پڕس کە ماڵپەرێک نزیک لە سپای پاسدارانە رەد کرایەوە، هەر ئەوەش نارەزایەتی هاوڵاتیانی ئەو ناوچە بە تایبەت ژینگەپارێزانی لێکەوتەوە.

یەکێ لە شایەتحاڵانی ئەم رووداوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە پیوندییەدا لەگەڵ ناوەندی ژینگەوان رایگەیاند، ئەمە یەکەمین حاڵەتی راو کردن لە تاڵاوی کانی بەرازان نییە لە ساڵدا چەندین جار خەڵکی ئەم ناوچە شاهێدی راو کردنی کەسانی هەل پەرەست و دژە سرووشتی ئەم ناوچەیەن کە بەشێوەیەکی زۆر دەرندانە بەرێوە دەچێت، کە زۆربەیان بەرپرسانی خۆدی ناوەندە حکومەتیەکانن.

ئەو هاوڵاتیە کوردە لە درێژەدا وتی کە راوکەرەکان کەسانی سەر بە سپای پاسدارانن یەکێ لەو کەسانی نزیکی سەرۆکی ژینگەی مەهابادە،  یەکێ لە راوچییە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە و هەموو خەڵکی ئەو ناوچە دیناسێت.

خاڵی جێگای سەرنج ئەو بووە کە هەر لە کاتی راوکردنەکە مەموورانی ناوندی ژینگە مەهاباد بە سەر رووداوە کەوتوون بەڵام هیچ کارێکیان بۆ دەستبەسەر کردن یان هیچ جۆرە لێ پێچینەوەیان لەگەڵ نەکراوە، زۆر زوو شۆێنەکەیان بە جێ هێشتووە، هەروەها سەرجەم ئەو باڵندانە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە کۆژراوەن لەلایەن مەموورانی ناوندی ژینگەی مەهابادە گۆازراونەتەوە بۆ ئەوە ناوەندە و لە کۆتاییدا لە نێوان مەموورانی ئەو ناوندە دابەش کراون.

هەر لەو پیوندیەدا یەکێ لە هاوڵاتیانی گۆندی خۆرخۆرە لە پیوندییەکدا لەگەڵ ژینگەوان وتی راو کردنی ئەم باڵندانە لەلایەن راوکەری ناسراوی ناوچەی مەهاباد شتێک نییە کە لە چاوی خەڵک شاراوە بێت سەرجەم خەڵکی خۆرخۆرە لەم جەنایەتە ئاگادارن و ئەم کەسانە بە باشی دەناسن بە هۆی ئەوەی سەر بە سپای پاسدارانن ناوندەی ژینگە لە دانی ئەو کەسانە بە دادگا خۆی دەبوێرت.

ئەو هاوڵاتیە کوردە لە درێژەدا وتی کە بێدەنگ بوونی ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان هەروەها چاڵاکانی ژینگەپارێزی مەهاباد لە ئاست ئەم کارەساتە جێگایی سەرسۆڕمانە بێدەنگیان قابلی قەبۆڵ نییە دەبێ دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ خەڵک ژینگە دۆستانی کوردستان.