کۆبوونەوەی هێمنانەی خەڵکی سەرشیو بە ڕاگەیاندنی دروشمی: نا بۆ تێکدانی سروشت، درێژەی هەیە

0
1548

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خەڵکی سەشیوی مەریوان ئەگەر بە قیمەتی گیانیشمان تەواو بووە ناهێڵین سیرانگایی سماقمان بکەن بە شۆێنی زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان.

خۆپیشاندانی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیاندا دەڵێن: ڕێگە نادەن سروشت کاول بێت و لەبەردەم تایەری لۆدرەکاندا خەوتوون و دەڵێن مەگەر شارەوانی لەسەر جەنازەی ئەوان تێپەڕن و سماقان کاول کەن.

لەم پیوندیەدا تا دۆێنی زیاتر ١٥ کەس لە خەڵکی ئەم ناوچە لەلایەن هێزە نیزامیەکانی حکومەتەوە گیراون.

ناوی ئەو گیراوانەی کە تا ئێستا گیرانیان لەلایەن کەس و کاریانەوە پشراست کراوەتەوە بەم چەشنەی خوارەوەیە:

١_ ماموستا صلاح الدین دژاک

٢_ ادریس راوند

٣_ کریم راوند

۴_ رحیم راوند

۵_ فائق رانین

۶_ احمد رانین

٧_ خلیفە جلال راوش

٨_ فائق راوش

٩_ حاجی فائق باتکاک

١٠_ شریف دادە

١١_ شهرام رانین

١٢_ مظهر معینی