کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی گوندی بێڵۆ لە بەردەم نووسینگەی مەنسوور مورادی، نوێنەری مەریوان و سەۆڵاوا

0
1125

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کوبوونەوەی نارەزایەتی دووبارەی خەڵکی ئاوایی بێلۆ سەبارەت بە دروست کردنی پاڵاوگە لە نزیک گۆڵی زرێبار ئەوان دەڵێن دروست کردنی پاڵاوگە واتە (مەرگی یەک جاری زرێبار)(نا بۆ تێکدانی زرێبار).

یەکێ لە بەشدارانی ئەم کوبوونەوە بە ژینگەوانی رایگەیاند: ئەمە چەندمین جار کە ئێمە بە نسبەت دروست کردنی ئەم پاڵاوگە کۆ دەبینەوە، هەروەها راشمان گەیاندووە کە ئێمە پاڵاوگەمان ناوێت، لە کوبوونەوەی یەکم لە بەر فەرمانداریدا ئێمە خواستەکانی خۆمان بە نسبەت ئەم پاڵاوگەیە بە سەراحت بە بەرپرسان راگەیاندووە کەچی بەرپرسان بە وەعدە و بەڵێنی درۆ جوابی ئێمە دەدەنەوە، دروست کردنی ئەم پاڵاوگە واتە لە ناوچوونی یەکجاری گۆلی “زرێبار” کە ئەو بۆ خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی ئەم شارە هێڵی سوورە.

ئەو هاوڵاتیە کوردە لە درێژەدا باسی لە کێشە و گرفتەکانی گۆڵی زرێبار کرد و گۆتی:  بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە کە پاشەرووی گۆندەکانی دەرووبەری مەریوان تەنانەت بەشێک لە مەریوانیش، هەروەها پاشەرووی پایەگایی هێزەکانی رژیم لە نزیک زرێبار دەرژێتە نێو ئەم گۆلەوە کە وێرای ئاگادار بوونی بەرپرسان لەم دۆخە، بەڵام بەشێوەی عەمدی پشت گۆێ خراوە، جگە لەمانە لە زۆربەی کەنارەکانی زرێباردا قامیش (زەل)  ماوەی چەندین ساڵە خەریکە زیادتر دەبێت و مەترسیی زۆری بۆ زرێبار دروست کردووە.