کومیتەی ژنانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا ڕۆژی “هەشتی مارس”_یان بەرز راگرت

0
1014

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کومیتەی ژنانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە شاری مەریوان لە بنکەی سەرەکی ئەو رێکخراوەدا هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن یان بەرز راگرت.

رۆژی پێنج شەممە ١٩ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی کومیتەی ژنانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژن بە بشداری کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکی ژینگەپارێزی، بەیارمەتی ئەندامانی چیا ئەم رۆژەیان بەرز رزگرت، لەم رێوەرەسمەدا وێرایی پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە هەموو ژنانی جیهان بە تایبەت ژنانی کوردووستان وتارێک تایبەت بە رۆژی ژن کە لەلایەن کۆمیتە ژنانی چیاوە ئامادە کرا بوو خۆێندرایەوە.

کومیتەی ژنانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا پێکهاتوو لە کۆمەڵێک ژنانی لێهاتووی شاری مەریوانە کە لە چیادا شان بە شانی پیاوان لەو بوارەکانی پەروەدە و بارهێنان…. بە شێوەیەکی بەرچاو چالاکی دەکەن.

This slideshow requires JavaScript.