کاولکردنی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە درێژەی هەیە

0
799

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ناو بردنی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە درێژەی هەیە، بەشێکی بەرچاو لە دارستانەکانی سەراوقەنبەری کرماشان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بڕدڕانەوە.

یەکێ لە هاوەڵاتیانی شاری کرماشان لەو پیوندییەدا بە ژینگەوانی راگەیاند، بیری برینەوەی دارستانەکانی ئەم ناوچە بەرنامەیەکی لەپێشدا دارێژراو بووە دارستانەکان سەراوی قەنبەری ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردرا، لەو ئاگرتێبەردانانەدا خەسارێکی بەرچاویان لێکەوتە بوو تا ئەو شێوەنەی کە بەشێک لە دارستانەکان بە یەکجاری سووتا بوون، کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا بە یەکجاری لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە بەشێوەی یەکجاری بە بە لوودر لە ریشە دەر هێنران.

لە سەرەتایی هەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا چەندین جار بە شێوەی راستەخۆ لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە دارستانەکانی ناو شاری کرماشان، ئیلام کە لە زۆر شۆێندا داری نێە پارکەکانیشیان بریوەتەوە کە سەرەرایی بە داودا هاتنی رێژەیەکی زۆر خەساری ژینگەیی خەسارێکی بەرچاوی مادیشی بە داواوە بۆ هاوڵاتیان بووە.

ساڵانە بڕێکی زۆری دارستان و سەوزایەکانی کوردستان بە ئەنقەست لە لایەن کەسانی نەناسراو زۆر جاریش هێزە ئەمنیەکانی حکومەت لەناو دەبردرێن، کە سەرەرایی نارەزایەتی دەربرینی ژینگەپارێزان تا ئێستا ئەو کردەوە دژی ژینگەیە هەر وا بەردەوامی هەبووە.

16174559_1544093648953483_8698707013898946237_n