ڕژانی نەوتی خام ناو رووباری سیروان و روودانی کارەساتی ژینگەیی

0
2029

ژینگەوان: وەرگەرانی بارگەڵگرێک لە نزیک رووباری سیروان سەدان لیتر نەوتی خامی تێکەڵ بە ئاوی رووباری سیروان و بەنداوی داریان کرد.

بەپێی هەواڵی ناوەندی ژینگەوان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بۆ جارێکیتر وەرگەرانی بارهەڵگرێکی نەوت لە نزیک رووباری سیروان بووە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی بە سەدا لیتر نەوتی خام ڕژایە ناو رووباری سیروانەوە.

لەم رووداوەدا زیاتر لە دوو هەزار نەوتی خام تێکەڵ بە ئاوی رووباری سیروان بووە مەترسییەکی یەکجار زۆری بۆ سەر ژیانی خەڵکی ئەو ناوچە لە لە ئاوی ئەم رووبارە و بەنداوی داریان کەڵک وەردەگرن دروست کردووە. سەرەرایی ئەوەش بووە هۆی لە ناو چوونی سەدان جۆر بوونەوەری ئاوی ژی.

شایانی باسە کە بەرپرسی ژینگەی شاری سەوڵاوا وەک هەمیشە بە وەڵامێکی چەواشەکارانە ئەم کارەساتە ژینگەییەی بە گۆرینی رەنگی ئاوی ئەم رووبارە ناو بردووە هیچ باسی لە تێکەڵ بوونی سەدان لیتر نەوتی خام مادەی شیمیایی نەکردووە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە دەیان حاڵەتی هاوشێوە بەتایبەت لە جادەی نێوان مەریوان، سنە رووی داوە سەرەرایی ئەوەی کە زیانێکی یەکجار زۆر و قەربوو نەکراوی لە ژینگەی کوردستان داوە، بە دەیان کەس لە هاوەڵاتیانی کورد لە ناوچە بوونەتە قۆربانی کەمتر خەمی ناوەندی حکومەتیەکانی کۆماری ئیسلامی.

This slideshow requires JavaScript.