ڕزگارکردنی سەگێک بووە هۆی کەم ئەندام بوونی سەربازێکی کورد

0
1015

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕزگارکردنی سەگێک کە لە کێڵگەیەکی مین گیری کردبوو، لەدەست دانی لاقی سەربازێکی کوردی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، سەربازیکی کوردی خەڵکی مەریوان کە لە پادگانی “عەجەب شێر”ی تەورێز سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملی سەربازی بووە بەهۆی کەوتنە سەر مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەری مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاو بووەتەوە، لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو سەربازە کوردە “سەید محەممەد باختەر” خەڵکی گوندی “هانە شێخانە”ی مەریوان ڕاگەیاندووە.

هەر بە وتەی هەمان سەرچاوە، سەید محەممەد کاتێک بە مەبەستی ڕزگارکردنی سەگێک کە لە نیو کێڵگەیەکی مین گیری کردبوو دەچێتە ناو کێڵگەکە، دەکەوێتە سەر مین و لاقێکی لە دەست دەدات.