پرسی چارەسەر کردنی زبڵ و پاشماوەکانی سماقان بە سیاسی دەکرێت

0
1216

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری مەریوان، نارەزایەتی خەڵکی ناوچەی سەرشیو لە سماقان بەردەوامە، ناوەندەکانی حکومەت بۆ گۆشاری زیاتر خستنە سەر خەڵک ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان دێنە ناو پرسەکەوە.

یەکێ لە ئەندامان و کارگێرانی ئیدارەی شارەوانی شاری مەریوان کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ژینگەوانی راگەیاند: پرسی چارەسەر کردنی کێشەی زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا یەکێ لە کێشە سەرەکیەکانی ئەم ئیدارەیە بووە کە سەرەرایی نارەزایەتی خەڵکی ئەسراوا کە پێشتر شۆێنی زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان بووە، چەندین جار شەر پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت ئەم پرسە هەر چارەسەر نەبووە، راستەکەشی ئەوەیە کە هەم شارەوانی هەم فەرمانداری نایانهەوێت ئەم پرسە چارەسەر بێت.

ئەو کاربەدەستە خۆ جێیەی شارەوانی رایگەیاند: تا ئێستا بە دەیان جار شارەوانی وەعدی بە خەڵکی ئەسراوا داوە کە کێشە زبڵەکان لەو ناوچە بەبێ هیچ زیانێکی ژینگەیی بۆ ئەو ناوچە چارەسەر بکات کە چی ئێستا نەک کێشەکەی چارەسەر نەکردووە، بڵکوو دەیهەوێت بە گواستەنەوەی شۆێنی زبڵەکان بۆ سماقان دوو قات بکاتەوە.

ئەو لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی شارەوانی لە کۆبوونەوەکانی خۆیان پشت لە خەڵکی خۆیان دەکەن و تەنانەت شۆرای مەریوانیش نایهەوێت ئەم پرسە چارەسەر بێت، هەموویان بێدەنگیان هەڵبژاردووە، تەنانەت هیچ کام لەو لەو کەسانەی کە بشدار دەبن لە کۆبوونەوەکانی شارەوانیدا باسی گرتنی خەڵکی ناوچەی سەشیویان لە دۆڵی سماقان نەکردووە.

هەروەها لە درێژەدا وتی: ئێمە تا ئێستا چەندین جار لە کۆبوونەوەکانی خۆمان ئەم باسەمان خستووە بەرباس، بڵام بە تێکەڵ کردنی ناوندەکانی ئیتڵاعات و سپا هەموو شتێکیان تێکداوە، تەنیا هۆکاری ئەوەشی کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا کە کێشە شۆێنی زبڵەکان لە نزیک گوندی ئەسراوا چارەسەر نەبوو بۆ ئیداری ئیتڵاعاتی ئەو شارە گەراندەوە.

لە گۆتاییدا وتی: کە سبەی بڕیارە کە نۆێنەرانی ئوستانداری لەگەڵ هێزەکانی ئیتڵاعات سەردانی سماقان بکەن، هەروەها هێنانە میدانی هێزەکانی ئیتڵاعات بۆ ناو ئەم پرسە ژینگەیە بۆ دەست ئاواڵا بوون بۆ سەرکۆتی خەڵکی ئەو ناوچە ناو برد.