چالاکێکی ژینگەپارێزی شار سنە بە یەک ساڵ زیندان حوکم درا

0
1109

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دادگایی شاری سنە سزای یەک ساڵ زیندان بە سەر چالاکێکی ژینگە پارێزی ئەو شارەدا سەپاند.

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە سزای ١ ساڵ زیندان کردنی بە سەر شۆڕش تەهماسبی چالاکی ژینگەپارێزی ئەو شارە سەپاند، ئەم چالاکوانە کوردە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی رێبەندان، خۆی بە گرتووخانەی انوەندیی سنە بناسێنێت.

شۆڕش تە‌ھماسبی لە ماوەی کار و چالاکی خۆییدا لە بوارەکانی ژینگەپارێزی و داکۆکی لە مافی منداڵان و ژنان لە شاری سنە چالاکی کردووە.

ناوبراو لە ماوە کار و چالاکی خۆییدا چەندین جار لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە دەسبەسەر کراوە.

This slideshow requires JavaScript.