ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە دۆخێکی تەواو ئەمنیەتی دایە

0
1554

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، دوایی دەرگیری خەڵکی ئەسراوا و گاردی ویژەی شاری مەریوان جەوێکی تەواو ئەمنیەتی بە سەر ناوچەی سەرشیویی مەریوان حاکم بووە.

هەواڵنێری ژینگەوان لەو پیوندییەدا رایگەیاند کە هێزی زۆری لە شارەکانی سنە و کرماشانەوە هاتوونە، نزیکگوندی ئەسراوا تا لە ئەگەر رووبەروو بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی شارەوانیدا بە تۆنتەرین شێوە سەرکۆت بکرێن.

چواردەوری ئاوایی ئەسراوا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە تەنراو، سەرجەم وروودی و جرۆجیەکانی ئەم گوندە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە چاودێری دەکرێت.

شۆناسی بەشێک لە بریندارەکان بەم چەشنەی خوارەوەیە:
ئسماعیل عەزیزی
مەحمۆد رەشیدی
عەلی مەحمۆدی و خێزانی

شۆناسی بەشیک لە گیراوەکان:
جەماڵ مەحمۆدی
رزگار ئەحمەدی
سیروان ئەحمەدی
ئەحمد ئەمین
مووسای حاجی تۆفق
سیروان عزیزی
ئەمیر ئەحمدی
نەعمەت کۆنەپۆشی
خەجیجە شەریفی کە تەمەنی لە سەرەوەی ٦٠ساڵ دەبێت.

دۆخی گراوەکان تا ئێستاش دیار نییە و مووسای حاجی تۆفق، سیروان عزیزی، ئەمیر ئەحمدی، نعمت کۆنەپۆشی لەو کەسانەنن کە تا ئێستە لە گرتوو خانە هێزی تایبەتی مەریواندا راگیراون.

لە ئاکامی هێرشەکەی ئەمرۆ بۆ سەر خەڵکی ئەسراوا چەندین کەس بریندار و چەندین کەسیش دەستبەسەر کراون کە دۆخی چەند کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.

شایانی باسە تا ئێستا سەرجەم دەزگا هەواڵدەریە ناوخۆیەکان تەنانەت سەرجەم ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانیش لە بڵاو کردنەوە هەواڵی ئەم تێکەڵ چۆنەی خەڵکی ئەسراوا و گاردی ویژەی مەریوان خۆیان بواردووە.

جێگایی ئاماژەیە کە دوایی هێرش کردنە سەر خەڵکی ئەسراوا لەلایەن شارەوانی مەریوانەوە سەرجەم زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان بۆ شۆێنی ناوبراو گوزراوەتەوە.

This slideshow requires JavaScript.