هەڵمەتی بە هانا چوونی ئاژڵ و باڵندەکان لە چەند شاری کوردستان بەرێوە چوو

0
1193

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەن و چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان لە هەڵمەتێکی شیاودا لە چەند شاری کوردستان بە هانایی باڵندە و ئاژەڵەکانەوە چوون.

ڕۆژی شەممە ۳۰ی ڕێبەندانی٢٧١٦ی کوردی(۱۳۹۵)ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز بەهاوکاری بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ئەو شارە کۆمەڵێکی بەرچاو دانەوێڵەیان بۆ باڵندەکانی پارکی “شارو کەوەسوار” بڵاوکردەوە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شارەدێ “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا و لاوانی شارەدێ نێ رێژەیەکی بەرچاو دانەوێڵە و خواردن بۆ باڵندە و ئاژەڵەکان بڵاو کرایەوە.

شایانی باسە کە لە هەڵمەتێکی هاوشێوەدا ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لە دارستانەکانی نزیک ئەو شارە بە رۆ کردنی خواردن بۆ ئاژەڵەکان بە هانایی گیان لەبەرانی ئەو ناوچەوە چوون.

لە ماوەی دە ڕۆژی رابردوودا کە شەپۆلێکی بارینی بەفر و سەرما لە کوردستان دەستی پێ کردووە خەڵکی کوردستان بە شێوەی خۆرسک لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هانایی گیان لە بەرانەوە چوون.

This slideshow requires JavaScript.