مافە ژینگەیەکانی منداڵ لە سەر ئێمە

0
1602

یەکێک لە مافەکانى منداڵەکانمان لەسەر ئێمە هەوڵدانە بۆ ئەوەى منداڵەکانمان لە ژینگەیەکى پاکدا بژین تا بەدروستى و رێکوپێکى گەورە ببن و ببنە گوڵى گەشى سەردەمانى داهاتوو.
هەر بەم بۆنەیەوە پێویستە چەند شتێکى سەرەکى هەیە بیزانین:
ژینگە ئەو دەوروبەرەیە کە تیایدا دەژین و بوونەوەرە زیندووەکانى تێدایە وەک مرۆڤ و ئاژەلڕ و روەک لەگەلڕ شتى دیکەى وەک ئاوو و هەوا و خاک و پێکهاتەکانیان لە ماددە رەق و شل و گازى و تیشکیەکان.
پیسبوونى ژینگە واتە گۆڕانێکى فیزیایى کیمیایى یان زیندەگى لەو دەوروبەردا کە کاردەکاتە سەر شێوازى ژیانى مرۆڤ.
لە هۆکارەکانیش:
1- ئەو پێشکەوتنە تەکنیکى و پیشەسازیەى جیهان بەخۆیەوە بینیوە و وایکردووە کارگە و بنکەکانى بەرهەمهێنان نزیک ئاوەدانیەکان و ناوچە سەوزەکان بن.
2- بەکارهێنانی نادروستى گەشەپێدانى ناچالاک و بآ سوود بە بەهەموو شێوەو شێوازەکانیەوە.
3- نەبوونى کادیرى پسپۆڕ وەک پێویست.
4- نەزانى و دواکەوتەیى کۆمەڵایەتى.
گرفتە ژینگەییەکان:
1- پیسبوونى هەواز بەهۆى دامەزراوە پیشەسازیەکان و دوکەڵى ئۆتۆمبێلەکان.
2- پیسبوونى ئاو بەهۆى پیشەسازیەکان و ئاوەڕۆى ماڵەکان.
3- پیسبوونى خاک بەهۆى خراپ بەکارهێنانى پەیین و لەناوبەرە کیمیاییەکان.
4- ئەو بەرماوانەى لە ئەنجامى لەکارکەوتنى زۆرى کەلوپەلى خەستەخانە و کارگە و ماڵەکان پەیدا دەبن.
5- ژەهراوى بوون بە ماددە ژەهراویەکانى کارگەکان یان پیشەوەرەکان.
6- ئەو زیانە تەندروستیانەى دووچارى کرێکارەکانى هەندێک دامەزراوەى پیشەسازى دەبن، وەک چیمەنتۆ و کارگەى بۆڕیى ئامادەکراو بۆ گواستنەوەى ئاوى خواردنەوە.
چارەسەریەکان:
1- گرنگى زیاتر بە ئاوى خواردنەوەو ئاوەڕو تۆڕ و کۆگاى ئاوى سەروو و خواروو.
2- پاراستنى کرێکارەکان لەو دامەزراوە تەندروستیانەى ئامێر و هاوشێوە تیشکدەرەکانى تیادا بەکاردەهێنرێت.
3- هۆشیارکردنەوەى تەندروستى و ژینگەیى.
4- چەق خستنە سەر دەزگا حکومیەکان ( شارەوانیەکان) لە شار و گوندەکاندا.
5- شوێنى نیشتەجآ بوون لە شوێنە قەرەباڵغەکان جودا بکرێنەوە.
6- گرنگى دان بە شوێنە سەوزەکان، چونکە رۆڵى گەورە دەبینێت لە چاکردن و پاراستنى ناوەندى ژینگەیى ناو شار و دەوروبەرى.
7- سەرپەرشتیەکى هونەرییانە لەسەر دامەزراوە تەندروستیەکان لە شار و گوندەکاندا.
کاتى ئەوە هاتووە هەریەکێک لەئێمە بزانێت ئەرکى و بەرپرسیاریەتیەکەى بەرامبەر بەژینگە چیەو ئەو رەفتارانە دیارى بکات کە لە رێگایەوە دەتوانێت بە هاوکارى خەڵکانى دیکە بگاتە ژینگەیەکى دروستى بەردەوام.