لەناوبردنی بە کۆمەڵی دارەکانی قەراغ بەنداوی بۆکان لەلایەن بنکەیەکی دەوڵەتییەوە

0
855

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵدێری ژینگەوان لە بۆکان، دۆینێ شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەنداوی بۆکان لۆدێرێکی دەوڵەتی دەستی کردووە بە لەناوبردن و هەڵقەندنی دارەکانی دەورووبەری ئەو بەنداوە و دەیان داری له ڕیشەوە دەرهێناوە.

 یشۆفیری ئەو لۆدێرە لە وڵامی چەند هاوشاریی بۆکانی و چەند کەسی ژینگەپارێز کە هەوڵی ڕاگرتنی لۆدێرەکە و وازهێنانی لە کارەیان داوە گوتوویەتی هەڵدەکەنێ من فەرمانم پێدراوە و مەئموورم و مەعزوور.

 تا ئێستا ڕوون نیە ئەو لۆدێرە هی کام فەرمانگەی حکموەتی بووە و ئایا لە لایەن شارەوانییەوە نێردراوە یان لەلایەن فەرماندارییەوە.

چالاکێکی ژینگەپارێز لەمبارەوە بە ژینگەوانی گوتی: وادیارە بە ئانقەست ئەو کاتە و سەردەمی ساروسەرمایان هەڵبژاردووە چونکە ئێستا بە هۆی سارد و سەرماوە، دەوروبەری بەنداوی بۆکان به گشتی چۆڵە و چۆڵبوونی ئەو شوێنەیان به دەرفەتێکی گونجاو زانیوە و ئاوا کەوتوونەتە جەستەی دار ودرەختی ئەو شوێنە کە سەیرانگایە.