قاسپەی کەوە ئازادکراوکان پێشکەش کرا بە مامۆستا قالەمەڕە

0
687

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، پارێزەرانی ژینگەی بۆکان لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مـامۆستا قالەمەڕەدا چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.

هەواڵی گەییشتوو بە ژینگەوان باس لەوەدەکات کە لەم چالاکییەدا داوا کراوە کە ڕاوچییانی کورد واز لە ڕاوکردن بێنن.

لەو پێوەندییەدا دەوروبەری شاخی تەرەغە لە ڕاوچی خاوێن کراوەتەوە و چەندین کەو گەڕێندرانەوە داوێنی سروشت.

ئەم چالاکییەدا پێشكەش بە بارەگای مـامۆستا قالەمەڕە و شیرزاد کراوە.

دروشمی ئەم چالاکییە ” تەرەغە بێ خاسە کەو نابێ ” بوو.