شاخەوانانی کوردستان بە دروشمی”نا بۆ تێکدانی زرێبار” بە سەر شاخی ئەڵوەند سەرکەوتن

0
1535

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دوو گرووپ لە شاخەوانانیی شارەکانی مەریوان و بۆکان لە ماوەی دوو رۆژدا بەسەر چیای ئەڵوەند لە پارێزگای هەمەدان سەرکەوتن.

ڕۆژی هەینی ۱ی رێبەدانی۲۷۱٦ی کوردی ( ۱۳۹٥هەتاوی) گرووپێک لە شاخەوانانی شاری کورد پێکهاتوو لە گرووپی شاخەوانانی ئەوراز،پێشروا، میرئاوا، کەپری بۆکان، هەروەها کۆمەڵێک لە شاخەوانانی شاری ئیلام و مەریوان بە بەرێبەری ئەسماعیل فەرامەرزی لە حەرەکەتێکی نمادیندا پێکهاتوو لە دوو گرووپ لە شاخەوانانی شاری مەریوان و بۆکان کە زیاتر لە ٤۰کەس بوون بە دروشمی”نا بۆ تێکدانی زرێبار” بە سەر شاخی ئەڵوەند سەر کەوتن.

ئەم گرووپە کە تێکەڵاو لە ژن و پیاو بوون، لە رۆژی پێنج شەممە واتە ١ی رێبەندان ئەم حەرەکەتەیان دەست پێکردووە سەرەرایی نالەبار بوونی کەشوو هەوای ناوچەکە ئەمرۆ بەسەرکەتوویی کۆتایی پێهاتووە.

لە ماوەی رابردوودا کە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە هەواڵی دروست کردنی پاڵاوگە لە نزیک گۆلی زرێبار هاتەبەر باس لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە شێوەیەکی نمادین چەندین چالاکی جۆرواجۆریان بۆ پێش گرتن بە هەوڵە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە بەرێوە بردووە.

شاخی ئەڵوند یەکێ لە بەرزتەرین شاخەکانی ناوچەی هەمەدانە کە بەرزیەکەی ۳٥٨٤متر دەبێ.

photo_2017-01-20_19-12-30

photo_2017-01-20_19-28-07photo_2017-01-20_19-12-10 photo_2017-01-20_19-24-34