راگەیەندراوی خەڵکی سەرشیوی مەریوان رو لە بەرپرسان و چالاکانی ژینگەپارێزی کورد

0
1062

ژینگەوان: خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان کە ماوەی نزیک بە یەک مانگە لە دۆڵی سماقان بە نسەبەت بە زبڵدانی کردنی سیرانگایی سماقان لە نزیک گوندی گۆمارەلەنگ راگەیەندراوێکیان روو لە بەرپرسانی شارەوانی و فەرماندار و چالاکانی ژینگەپارێزی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم راگەیەندراوە بەم چەشنەی خوارەوەیە”

سماقان دەنگی هەموومانە بۆ پاریزگاری، لە ژینگەی نیشتمان ‌و دایکی ڕاستەقینەی هەمووان

ئێمە وەک خەڵکی سەرشیو لە ئەوڵ ڕۆژی دیاری کردنی دۆڵی “سماقان” بۆ شوێنی پاشماوەکان دەنگی نا بۆ تێکدانی ژینگەمان بەرز کردەوە و لە ماوەی مانگێکدا بە داواکاری ڕەوای خۆمان وەک خەڵکی ئەم ناوچە توانیمان ناڕەزایەتی خۆمان بە شێوازێکی ڕێک و پێک و بەو پەڕ شارستانیانەوە بگەیەنینە هەمو داموو دەسگا پێوەندی دارەکان تەنانەت خەڵکی مەریوان هەموو ناوچەشمان پێوە پەیوەست بوون لەمەش زیاتر پەرەی سەندوو سماقان بوە دەنگی هەموو خەڵکی شار و گوندێکی ئەم نیشتمانە.

زۆر پێ خۆشحالێن کە توانیمان بەم شێوە مەدەنیانە داخوازێکانی خۆمان گەیەنینە بەردەستی بەرپرسان و هەموو لایەنە پێوەندی دارەکان،بناغەی ئەم کێشەیانە بۆ ڕون بێتەوە، سماقان بوە نوێنەری هەموو قوژبنێکی ئەم نیشتمانە کە هاوارئەکا چی دی بەسە بۆتێکدانی ژینگە، ئێستا کە کۆمەڵگا بە هەموو چینو توێژێکەوە هەستی بە گرنگی داخوازیەکە کردوەو هەموان تێدەکۆشن بۆ ڕێگا چارەسەری، زۆر پێشنیارو بەیانیە دراوە کە لە نێویاندا ئبلاغیەیی جەنابی فەرماندار وبەیاننامەی ئەنجوومەنەکان و وهێندێک مامۆستای ئایینی شاری مەریوان ولەگەڵ ئەو هەڵوێستەی کەسایەتی ژینگەدۆستی شارەکەمان کاک شەریفی باجوەر، بەڵام ئێمە وەک خەڵکی سەرشیوو زۆر بەڕوونی وئاشکرا پشتیوانی خۆمان لە داخوازیەکانی خەڵکی ئاوایی ئەسراوا ڕادەگەیەنین وەبەهیچ شێوەیەک خەڵکوو ئاوایی ئەسراوا نەک بەلایەک لەم کێشەیە نازانین بەڵکوو، خۆمان بەقەرزار باریان دەزانین بۆ ئەو هەڵوێستە ژینگە دۆستیەیان، لە دیدی ئێمەوە ئەم کێشەیە تەنیا یەک لایەنی هەس ئەویش کەم‌تەرخەمی بەرپرسان ونەبوونی پلانێکی دڕێژماوە هەر لە ساڵانی ڕابردوەوە تائێستا. داواکارین هەموولایەک هەنگاوی عەمەلییان هەڵگرتوەوە بەڕێزانی شارەداریش بۆ گێڕانەوی متمانە لە کارێکی باشدا هندێک لە پاشماوەکانی ناوشاریان کۆ کردەوە.

چیتر بەبەهانەی نەبوونی سوودو داهاتی دەسگای بازیافت ئەم کێشەیە دوا نەخەن چوونکە سڵامەتی وتەندرووستی خەڵک دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و مەترسیەوە داواکارین وەک ئەوەی کاک شەریفی باجوەر لە خاڵێکدا زۆر بە باشی داوای پێک هاتنی میزێکی وتوووێژی لە نوێنەرانی کاریگەری خەڵکی و بەرپرسان کردبوو لەبەر چاوی ڕاگەیاندنێکی فەرمی ئەم کارە سەر بگرێ چوونکە ئێمە لە گەڵ هیچ چەشنە فشارێک نین بۆسەر خەڵکی ئەسرواوە ئەمە بەکارێکی هەڵە و مەترسیدار دەزانین وە نابێت ئەمە بێتە بەربەس لە کۆبوونەوەکە.

دوای ئەوە خەڵکی ئەسراوا ڕاوبۆچوونی خۆیان وت، ئەگەر بەرپرسانیش قسەی خۆیان کرد، نەگەشتنە ڕێکەوتن دەبێت بیرلە بژاردەی دیکە بکەینەوە، ئەو پاشماوانەش کە چەندین ساڵە لەوێ کەڵەکە بوون بەشێوەیەکی زانستیانە لە ناو ببرێن وە نابێت پشت گوێ بخرێن.

بە هیوای چارەسەری بنەڕتی ئەم کێشەیە بە زووترین کات

دانیشتوانی ناوچەی سەرشیو مەریوان
ڕیەکەوتی96/1/24