دەستبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەپارێزی و خەڵکی گوندی ئەسراوا لەلایەن هێزەکانی ئاگایی مەریوانەوە

0
1249

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان، شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان و کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەسراوا لە کاتی خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆیی ئەسراوادا دەستبەسەر کران.

ئەمرۆ هەینی ١ی بانەمەری ٢٧١٧ی کوردی کۆمەڵێک لە خەڵکی گوندی ئەسراوا لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان بە بەنسبەت دۆخی نالەباری زبڵ و پاشماوەکانی شاری مەریوان لە نزیک گوندی ئەسراوا کۆبوو بوونەوە، رووبەرووی هێرشی هێزەکانی گاردی ویژەی شاری مەریوان ئاگایی بوونەوە کە لەم هێرشەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەسراوا و شەریف باجوەر چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزی شاری مەریوان دەستبەسەر کران.

ناوی بەشێک لە گیراوەکان بەم چەشنەی خوارەوەیە:
شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێز
مووسای محمدی
سیروان عزیزی
ئەمیر ئەحمدی
نعمت کۆنەپۆشی
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شۆێنی راگرتنی ئەم کەسانە لە بەر دەستدا نییە.
هەواڵنێری ژینگەوان رایگەیاند کە شەریف باجوەر دوایی گرتنی لە مەحکەمەیەکی ١٠ خۆلەکیدا مەحکەمە کراوە و رۆانەی زیندانی شاری مەریوان کراوە.

This slideshow requires JavaScript.