دەستبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەپارێزی کورد لەلایەن ناوندە حکومەتیەکانەوە بەردەوامە

0
1356

ژینگەوان:هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەریوان چەند هاووڵاتی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە و چالاکێکی ژینگە پارێزیش دووای لێدانێکی زۆر دەستبەسەر کراوە.

بەپێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی سێ شەمە ٤ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنیەیەکانی مەریوان چالاکێکی ژینگە پارێزی ئەو شارەیان بە ناوە”موسلێح کۆنەپۆشی” دەستبەسەر کردووە.

بەپێی وتەی یەکێک لە خزمانی ئەم کورە گەنجە، هێزەکانی ئەمنیەتی شاری مەریوان کە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم کورە، زۆراین لێدواوە و دەست و دەموچاوی شکاوە و هەر بەو بارودۆخە خراپە بە پۆشینی سەر و چاوی بە گونی بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستووە.

سەرەڕایی هەوڵی بنەماڵەی کۆنەپۆشی، تا ئێستا چارەنوشی موسلێح نادیارە.

لە لایەکیترەوە، لە هەمان ڕۆژ یەکێکی دیکە لە چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان بەناوی “وریا دڵ ئەنگیز” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیاریەک لە مەڕ چارەنووسی لەبەر دەست نیە.

ئەم کەسانە بە تاوانی بەشداری لە شایی و خۆشی لە سەرکەوتنی گشتپرسی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراون.

ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەیان کەسی تری لەم شارە دەستبەسەر کردووە.