دیسان ئاگر لە گۆلی زرێبار بەردرا

0
813

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە قامیشەڵانەکانی گۆلی زرێبار بەردەوامە.

ڕۆژی یەکشەممە ۲۱ی سەرماوزی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار لەلایەن کەسانی سەر بە شارەوانی مەریوانەوە ئاگر لە قەمیشەڵانەکانی نێو زرێبار بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەند کاتژمێری خایاند خەسارێکی بەر چاو لە سرووشتی ئەو گۆلە بە تایبەت باڵندەکان و ئاژەڵانی ئەو گۆلە کەوت.

گۆلی زرێبار لەم وەرزەدا شۆێنی سەدان باڵندەی کۆچەری خۆجێییە هەروەها دەیان ئاژەڵە کە لەم وەرزەدا جوانیەکی یەکجار زۆر بە سرووشتی ئەو ناوچە بخشیوە.

لە سەرەتایی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە ۷مین جارە کە لەلایەن کەسانی سەر بە شارەوانی و ناوندەکانی حکومەتەوە ئاگر لە قامیشەڵانی ئەو گۆلە بەردەدرێت، کە لەم ئاگرتێبەردانانەدا زیانێکی بەر چاو بە باڵندەکانی ئەو گۆلە کەوتووە.

جێگایی ئاماژەیە کە کۆمیتەی پەلەوەر ناسی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بۆ بە سەبت گەیاندنی ئەم باڵندەکانی ئەو گۆلە هەروەها پاراستنی باڵندەکانی ئەو گۆلە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەوڵی یەکجاری داوە، لەم پێناوەدا چەند پێشانگا و کۆروکۆبوونەوە بەرێوە بردووە.

photo_2016-12-12_23-29-59

b612_20161205_160955

photo_2016-12-12_23-30-03