خەڵکی کوردستان بە بەرێوە بردنی چالاکی ژینگەپارێزی پێشوازی لە ساڵی تازە دەکات

0
1184

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بەرەبەری سەری ساڵی تازەدا بە بەرێوە بردنی چالاکی جۆرواجۆری ژینگەپارێزی پێشوازی لە سالی تازە دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی رەشەمەی٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆییدا بە هاوکاری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە هەڵمەتێکی بەرینی “بەڕوو”چاندیان لە شۆێنێک بە ناوی” بانەکۆن” لە نزیک شاری بانە بەرێوە برد.

لەم چالاکیەدا حمێد ئەسرایی یەکێ لە ئەندامانی بەرێبەری ئەنجۆمەنی پاژین سەربارت بەو چالاکییە هەروەها گرنگی دارستان و پاراستنی دارستانەکان بۆ سەر ژیانی مرۆڤەکان باس کرد.

هەر لە پیوندی لەگەڵ چالاکی ژینگە دوستانەی خەڵکی نیشتمان دوستی کوردستان بڕیارە سبەی لە شارەکانی مەریوان مەهاباد…. چەندین هەوڵی هاوشێوە و خاوێن کردنەوە ناوچە گەشتیاریەکان بەرێوە بچێت.

This slideshow requires JavaScript.