خەڵکی ناوچەی مەریوان بەردەوامن لە چالاکییە ژینگەپارێزیەکانی خۆیان

0
1042

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خەڵکی گۆندی ولەژێری سەر بە شاری مەریوان لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆیاندا هەڵمەتێکی خۆڕسکی ژینگە دوستانەیان لە چیاکانی ئەو گۆندە بەرێوە برد.

رۆژی سێ شەمە بو ۱۹ی رێبەندان ، خەڵکی ئاوایی ولەژێری سەر بە شار مەریوان لە هەڵوستێکی ژینگ دوستانەدا چونە سەر ﻟﻮﺗﮑەﯼ ﮐەﻭەﻻﻧﯽ ئاوایی ﻭﻟەﮊێر ﺑﯚ ﯾﺎﺭﻣەﺗﯽ ﮔەﯾﺎﻧﺪﻥ ﺑە ﺑﺎڵندە ﻭﺋﺎﮊەڵاﻧﯽ کێویەکان.

لەم رێورەسمەدا کۆمەڵێک وردە نان و سەوزی بۆ ئاژەڵان و دو قەفەسیان سوتاند بە نیشانەی خۆ بواردن لە راو، لە کۆتایی بەرنامەکەدا دوای خەڵات کردنی براوەکانی کێبەرکێی تەناف کێشان ، راکردن و زمانی کوردی ، بڕیارنامەی کۆتایی چالاکیەکە لە ۷ بەندا خوێندرایەوە و بەشداران بە وتنی ( بەڵێ وایە )لە دوای هەرکام لە بەندەکان ، بڕیارنامەکەیان پەسن کرد.

دەقی ئەم بریارنامە بەم چەشنەیی خوارەوەیە:

بەناوی بەدیهێنەری ئەم سروشتە رازاوە
ئێمە دەستەی شاخەوانانی ئاوایی ولەژێری ناوچەی مەریوان ، ئەمڕۆ شەمە ۱٦ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی رێکەوت لەگەڵ زایینی ،هاتین بۆ سەرلوتکەی هەردی ناسراو بە کەوەلان ، بۆ گەیاندنی یارمەتی خواردەمەنی بۆ ئاژەڵ و پەلەوەرەکانی ئەم کێوسانە و بەڕێوەبردنی چالاکی وەرزشی و فەرهەنگی لەسەر ئەم بەفرە و لەکۆتایی دا ئامانج و بەرنامەکانی خۆمان بە دەرکردنی ئەم بڕیارنامە رادەگەیەنین؛
۱- کوشتن ،گرتن و عەزیەت کردنی ئاژەڵ ،پەلەوەر وسەرجەم دەعباکانی دەشت و کێو و گوند وشاران ،بە ناڕەوا ئەزانین و خۆیشمان بۆ نەهێشتنی ئەم عادەت و خوە نابارانە هەوڵ ئەدەین .( بەڵێ وایە )
۲- سوتاندن وفەوتاندنی ، دارودەوەن ،گژ وگیاو گەون ،جاڕ و مێرگ ، بەکردەوەیەکی کاولکاری دژی ئەم سروشتە جوانە دەزانین و لە وەختی کاری وادا ، دەسبەجێ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان تێدەکۆشین .

۳- لەکاتی قەیران وهەلومەرجی سەخڵەت دا ، ئامادەین بۆ یارمەتی ئاژەڵ وپەلەوەرەکان و بە کردەوەی وەک دانانی داری جوراوجۆر و خۆ بواردن لە بنەبڕکردنی گیای هەرد و برەودان بەکشت وکاڵ وئاژەڵداری سەردەم ،هەوڵ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژینگە دەدەین .

٤- پیسکردنی ژینگە بە دڵق وتەلیس ،شیشە وپەڕۆ ، باغە ولاسیق ، بەکردەیەکی ناپەسەن ئەزانین و خۆیشمان نەتەنیا ئەوشتانە لەسەر ژینگە توڕنادەین بەڵکو تاپێمان بکرێ کۆیشی دەکەینۆ و ئەیانسوتێنین و بەم جۆرە ، سروشتی جوانمان خاوێن رادەگرین .
٥- کردەی ناشیاوی وەک دەنگی بەرزی بڵنگۆی ماشینی فرۆشیاران وکڕیاران ، هاتوچوی نازەروری متورسواران ، داگیرکردن و بەرتەسک کردنەوەی رێگەوبان ،کۆڵانان ، کانیاو ولەوەڕگە وسەیرانگەکان ،لەلایەن هەرکەسەوە بێ ، مەحکومی دەکەین ۆ داۆاکارین ئەو کەسانە هەرچی زوتر لەو شوێنانە بگەڕێنە دواوە .

٦-ئێمە دیاردەکانی ناحەزی کۆمەڵایەتی وەک سوکایەتی کردن ، دەمپیسی ، بەغێڵی ،کەمتەرخەمی ،فیتنەیی ، بێ ئابڕویی و… باقی شتەناحەزەکان .بە هۆکاری بەرگرتن بە گەشە و ترۆقی کۆمەڵگە دەزانین وهەرکەسە و لە حەنای خۆمانەوە هەوڵ بۆ بنەبڕکردنی ئەم دیاردە ناحەزانە ئەدەین.

This slideshow requires JavaScript.